لە شاری #سلێمانی# و لەنێو هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی #زانکۆی سلێمانی# و بە بەشداری 10 یانە یارییەکانی وەرزی 2024ی خولی نایابی بالەی کچانی یانەکانی ئێراق بەڕێوەچوو، تێیدا و دوای گەیشتنی هەردوو تیمی بالەی کچانی یانەکانی ئەکادی شاری #هەولێر# و #دەربەندیخان# بە یاری کۆتایی خولەکە لەو یارییەدا کچانی یانەی ئەکاد بە ئاستە بەرزەکەیان توانیان بە ئەنجامی سێ سێتی بێ وەڵام سەرکەوتن بەدەست بهێنن و جامی یەکەمی بۆ دووەم وەرزی لەسەر یەک بەرنەوە.
ئەمە و دوای کۆتاهاتنی یاری کۆتایی و بە ئامادەبوونی حاکم #مەحمود ئەحمەد موڕاد# جێگری سەرۆکی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و میوانێکی بەرچاو خەڵاتی تیمە سەرکەوتووەکان کرا و پەردە لەسەر یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکە دادرایەوە.
جێگەی باسە لەم خولەدا هەڵبژاردەی کچانی ئێراق بۆ بەشداریان لە پاڵەوانێتی بالەی کچانی وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا دیاری دەکرێت.[1]