لە شاری #بەغدا# ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتی تۆپی ئاوی بە کۆتاهات، ئەمە و دوای پیشان دانی ئاستێکی بەرز لە یارییەکانیان، دواجار کوڕانی پێشمەرگە توانیان پلەی سێیەم لەنێو تیمە پیشەگەرەکان بەدەست بهێنن.
سەبارەت بەو ئەنجامەیان (دیار کامل حسێن) ڕاهێنەری تیمی تۆپی ئاوی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، تیمەکەمان بۆ یەکەم جارە بەشداری لەو پاڵەوانێتییە بەهێزە دەکات کە بە دەیان یاریزانی ئاست بەرزی تێدایە، هەروەک ناوبراو ئاماژەی پێکرد کە بە ئاستێکی بەرزەوە لەنێو تیمە بەشدارەکان بینران و توانیان پلەی سێیەمی ڕیزبەندی بەدەست بهێنن.
دواجار دیار کامل ڕاهێنەری تیمی ناو ئاوی یانەی پێشمەرگە وتیشی بۆ داهاتوو پلانی جیاوازمان دەبێت و ڕکابەری بەهێزتر دەکەین بۆ بەدەست هێنانی ئەنجامی پێشەنگ بوون.
جێگەی باسە یارییەکانی ئەو پاڵەوانێتییە لەلایەن یەکێتی مەلەوانی ئێراقی سەرپەرشتی کرا و مەلەوانگەی ئەو یەکێتییە میوانداری لە یارییەکانی پاڵەوانێتییەکە کرد.[1]