یەکێتی شەتڕەنجی عەرەبی درێژە بە چالاکییەکانی دەدات و لەو نێوەندەشدا پاڵەوانێتی شەتڕەنجی یانە پاڵەوانەکانی وڵاتانی عەرەبی لە شاری سەلالەی عەمان و لەنێو هۆڵی هۆتیڵ پلازا دەستپێکرد.
لیژنەی سەرپەرشتیاری ئەو پاڵەوانێتییە لە یەکێتی شەتڕەنجی عەرەبی دوای دەستنیشان کردنی سەرپەرشتیار و ناوبژیوانان، #ئەسعەد ئیسماعیل# ناوبژیوانی نێودەڵەتی و سەرپەرشتیاری گشتی بەشی شەتڕەنجی یانەی پێشمەرگەی بە ناوبژیوانی سەرەکی پاڵەوانێتییەکە دەستنیشان کرد.
جێگەی باسە ئەسعەد ئیسماعیل ئەندامی یەکێتی شەتڕەنجی ئێراقە و لە هەمان کات ڕێکخەر و سەرپەرشتیاری پاڵەوانێتییە فەرمییە نێودەوڵەتییەکان دەکات و وانەبێژ و ناوبژیوانی هەمان یارییە لە تەواوی ئەو پاڵەوانێتیانەی کە بەڕێوەدەچن. [1]