=KTML_Bold=یەکێتی کاراتێی هەڵەبجە یەکەمین پاڵەوانێتی کاراتێی کچانی ئەنجام دا=KTML_End=.
لەنێو هۆڵی داخراوی کۆلێژی پەروەردەی جەستەی و زانستە وەرزشییەکان یەکێتی کاراتێی #هەڵەبجە# بە بەشداری یانەکانی (خورماڵ، پێشمەرگە، چەمچەماڵ، سەید سادق، پیرەمەگرون، شێروانە و دوکان) یەکەمین پاڵەوانێتی دۆستانەی کاراتێی بۆ یارییەکانی کاتا و کۆمێتە ڕێک خست و تێیدا کچانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# توانیان لە یارییەکانیان ئەنجامی بەرچاویان هەبێت.
ئەمە و سەبارەت بەو پاڵەوانێتییە و بەشداری تیمەکەیان توانا سەعید کارگێڕی تیمی کاراتێی یانەی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، ئەنجام دانی ئەم جۆرە پاڵەوانێتیانە ئامادەکاری یاریزانانمان دەبێت بۆ پاڵەوانێتییە فەرمییەکان و جگەلە مەشقی بەردەوامان دەمانەوێت یاریزانانی تیمی کاراتێی یانەکەمان لەم چالاکییانەشدا بەشداری بکەن و بێ بەش نەبن لە یارییەکە.
هەروەک توانا ئاماژەی پێدا کە کچانی تیمی کاتا و کۆمێتەیان چەندین ئەنجامیان بەدەست هێناوە و توانیان نمایشێکی هونەری بەهێز لە یارییەکانیان بکەن.
جێگەی باسە کچانی کاراتێی یانەی پێشمەرگە خاوەن نازناوی پاڵەوانێتی کچانی یانەکانی ئێراق و کوردستانن و پێکهاتەی تیمەکەش هەڵبژاردەی کاتا و کۆمێتەی نیشتمانی وڵات پێک دێنن.[1]