ناو: شەیدا
نازناو: گەڵا جاف
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1985
شوێنی لەدایکبوون: #هەڵەبجە#
$ژیاننامە$
شەیدا جاف یان گەڵا جاف، ناوی تەواوی شەیدا عەبدوڵڵایە و لە ساڵی 1985 لە هەڵەبجەی شەهید لەدایک بووە و لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری #جوانڕۆیە#، زیاتر لە بوارێکدا کار دەکات و هەموویان پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە و لەیەکەوە نزیکن، وەک بێژەری و ئەکتەری کاری ڕیکلام، شەیدا جاف دان بەوە دادەنێت کە ڕاستە کارەکانی پەرتیان پێوە دیارە، بەڵام لە هەموو ئەو بوارانەدا بە عەشقەوە کار دەکات. [1]