ئەنجامی شەتڕەنج زانە پێشمەرگەکان لە پاڵەوانێتی شەتڕەنجی ولاَتانی عەرەبی دەنگانەوەی بە دوای خۆیدا هێنا و چەندین بروسکەی پیرۆزباییان ئاراستە کرا .
لە پاش بەدەست نازناوی پاڵەوانێتی شەتڕەنجی یانە پاڵەوانەکانی ولاَتانی عەرەبی کە یارییەکانی لە شاری صەلالەی ولاَتی عەمان بەڕێوە چوو مەهدی عەبدولڕەحیم - ی سەرۆکی لیژنەی داوەرانی یەکێتی شەتڕەنجی ئاسیا لە ولاَتی ئیمارات گەرمترین پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی تیمی شەتڕەنجی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# دەکات و دەنوسێت :
پیرۆزبایی و خێر و بەرەکەتی دڵسۆزانەتان ليَدەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی پێشمەرگەی عێراق لە پاڵەوانێتی شەترەنجی عەرەبی بۆ ساڵی 2024 .
هەمیشە بەرەو پێشەوە، ان شاءاللە
براتان
مەهدی عبدالرحيم
وانەبێژی نێو دەوڵەتی و ڕاوێژکاری لیژنەی داوەران لە یەکێتی شەتڕەنجی جیهانی .
[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=