یانەی پێشمەرگە پێشەنگ لە خزمەت بە وەرزشکاران یەکێک لە یارییەکان فەرامۆش ناکات و تیمێکی تایبەت پێک دەهێنێت.
لە پاش بەشداری تیمی کابادی یانەی پێشمەرگە لە پاڵەوانێتی یانەکانی ئێراق و بەدەست هێنانی نازناوی ئەو پاڵەوانێتییە، شاندێکی یەکێتی کابادی ئێراق سەردانی یانەی پێشمەرگەیان کرد.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە #12-10-2024# و لەنێو بارەگەی سەرەکی یانەی پێشمەرگە بەڕێز، حاکم #مەحمود ئەحمەد موڕاد# جێگری سەرۆکی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بە ئامادەبوونی م. #شێرزاد محەمەد حەسەن#-ی سکرتێر و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی پێشوازی کرد لە (کەریم عەبد وەسمی/ سەرۆکی فیدراسیۆنی کابادی ئێراق، ئەحمەد خلدون عەبدی/جێگری سەرۆکی ئەو یەکێتییە و باسم ڕیسان غالی/ ئەمینداری گشتی فیدراسیۆن، عەلا و حەمدانی/ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێراق، زەید ڕەعد عەونی-سەرۆکی یەکێتی لقی کەرکووک، مستەفا موهەنەد بەغدای/ سکرتێری لقی یەکێتی لە کەرکووک، ئەحمەد سەعید/ سکرتێری دارایی لقی یەکێتی لە کەرکووک و یاریزانانی کابادی لە شاری سلێمانی).
لەو سەردانەیان و سەرەتا سەرۆکی یەکێتی کابادی ئێراق سوپاسی یانەی پێشمەرگەیان کرد کە وەک تاکە یانەی کوردستان بەشداریان لە پاڵەوانێتی یانەکانی ئێراق کردوو لە ماوەی کەمتر لە وەرزێک توانیان دوو ئەنجامی کاریگەر بەدەست بهێنن.
هەروەک ناوبراو ئاماژەی پێکرد کە یەکێتییەکەیان ڕۆڵی یانەی پێشمەرگە لە خزمەت بە وەرزشکاران بەرز دەنرخێنن و وتیشی داواتان لێدەکەین کە دووبارە و لە مانگی ئاییندەدا بەشداری لە پاڵەوانێتی کابادی یانەکانی ئێراق لە ئاستی پیشەگەری بکەن.
پاشان حاکم مەحمود ئەحمەد موڕاد جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە وێڕایی بەخێرهێنان لە شاندی یەکێتی کابادی ئێراق و یەکێتی کەبادی #کەرکووک# و یاریزانانی شاری #سلێمانی#، ئاماژەی بەوەکرد کە وەک یانەی پێشمەرگە دەیانەوێت بە کردار لە خزمەت وەرزشکاران بن و هەوڵی تەواو دەدەن بۆ ئەو مەبەستەش، ئاماژەی بەوەشکرد کە وەک تیمەکانی دیکەی یانەکەیان کە یاریزانانی لە ڕۆڵەی ئەم شارە و دڵسۆزانی یانەی پێشمەرگە پێک هاتبوون بە هەمان شێوە یاریزانانی یاری کابادی لە شاری سلێمانی بێ بەش نەکەن لە بەشداریان لەو پاڵەوانێتیانەی کە لە ئێراق و دەرەوەی ئێراق بەڕێوە دەچێت.
حاکم مەحمود بە گرنگی زانی ئەم یارییە بە جەماوەری وەرزشی بناسێنرێت ئەوەش لە ڕێگەی ڕاگەیاندن و کەناڵە بینراوەکانەوە.
لە کۆتایش سەرۆکی یەکێتی کابادی ئێراق سوپاسی یانەی پێشمەرگەی کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە تەواوی چالاکییە وەرزشییەکانی ئێراق دا.[1]