گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی #نەوجول#، شارۆچکەی #کفری#، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان. لە ساڵی 1988 دا، لە قۆناغی (ئەنفالی سێ)دا، بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
گوندەکە بووە بە، ناوەندی شارەدێی نەوجول، لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #وارانی خواروو#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #چوارڕوو# لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #زینانەی بچووک# لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #تاوەدێ#. [1]