لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق خشتەی یارییەکانی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراقی ڕاگەیاند و لە یەکەم یاری خۆشیدا تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە لە دەرەوەی یاریگەکەی دا دەبێتە میوانی یانەی جۆلان.
بڕیار بوو یارییەکانی خولەکە لە ڕێکەوتی #20-10-2024# دەست پێبکات و تێیدا و سەناعە، ئەمانە #بەغدا# لەسەر یاریگەی سەناعە ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە و هەروەک مەسافی و غاز شیمال لە یاریگەی مەسافی یارییەکەیان ئەنجام دەدەن، ئەمە و ناسریە و
موسڵموسڵ لە یاریگەی بەڕێوەبەرایەتی ناوخۆ یاری دەکەن و عفک و سناعات کارەباش لەسەر یاریگەی (الکفل) یارییەکەیان ئەنجام دەدەن.
دواجار و بەهۆی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان و یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی ئێراق لەو بەروارەدا، لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی تۆپی پێی ئێراق تەواوی یارییەکانی جەولەی یەکەم بۆ ڕێکەوتی #22-10-2024# دواخست.
هەر سەبارەت بە پرسی دواخستنی یارییەکانی جەولەی یەکەم و ئامادەکاری تیمەکەیان، #وسام محەمەد بازگ# سەپەرشتیاری گشتی تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە ئەو هەواڵەی پشت ڕاست کردەوە و بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاند کە بەهۆی بەڕێوەچوونی یارییەکانی خولی ئەستێرەکان لیژنەی پێشبڕکێکان وادەی جەولەی یەکەمی یارییەکانی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دواخست.
هەروەک ناوبراو ئاماژەی پێکرد کە لیژنەکە بڕیاری داوە لە دوای پێنج ڕۆژ و لە ڕێکەوتی #27-10-2024# جەولەی دووەمی قۆناغی یەکەم ئەنجام دەدرێن.
سەبارەت بە ئامادەکاری تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە ئەو سەرپەرشتیارە وتی بە ڕۆحێکی گەرمەوە لەم وەرزەدا دەچینە نێو ڕکابەرییەکانی خولی نایابی یانەکانی ئێراق و بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی ئامادەکاریمان کردووە. [1]