مێروو بە تەپکە دەگرێ
لە سنووری #هەولێر#ێ بە کەسێکی گچکە و بچووک و گزگل دەوترێت: دەڵێی بە تەپکەی گیرایە، تەپکە: قۆڵتێکە سەری بە بەردێکی پانتر لە خۆی بە چیلکەداری لەسەر پیتکە ڕادەگیرێت تاوەکوو باڵندەی وەکوو کەو و سوێسکە و پۆڕ و کۆتر و...تاد بکەونە ناو تەڵەکەوە و بە تەپکەکەوە ببن، کاتێک تەپکە بۆ مێروو بەکاربهێنرێت واتە ئەو کەسەی ئەو کارە دەکات کەسێکی ژیرە ئەوە بووە بە ئیدیۆم و لە ناوچەی #موکریان# بەکەسێکی زیرەک و زۆرزان دەوترێت: مێروو بە تەپکە دەگرێ. [1]