نانیان کەرتبووە
وتراویشە: نان کە کەرت بوو وەک خۆی لێ نایەتەوە یان نان کە لەت بوو وەکوو خۆی لێ نایەتەوە، دوو کەس زۆر خۆشەویست و دڵسۆزی یەکتری بن و پارە و پووڵ و سامان و هەموو شتێکیان بەیەکەوە بێت، پاش ماوەیەک لە یەکدی جیاببنەوە و هەر کەسە و بۆ خۆی هەوڵ بدات لە کوردەوارییدا پێیان دەوترێت: نانیان کەرتبووە.[1]