نانی ئاغایان بۆ نۆکەران منەتی نییه
نۆکەری و ڕەنجبەری و خزمەتکاری لە کۆندا لەلای ئاغا و دەرەبەگ و دەوڵەمەندان زۆربەی جاران بە نانەسکی و پارووە نانەکی بووە، کاریان کردووە و بەرانبەر ئەو کارەی نانی ڕۆژانەیان پێدراوە، ئەوەی نانی ئاغای خۆی خواردبێت زۆر منەتبار نەبووە و ئەو شەرمەیان نەکردووە کە دەڵێت دەم دەخوا و چاو شەرمەزرارە بۆیە بە گوێرەی چینایەتی لەناو ڕەعیەت و مسکێن و ڕەنجبەراندا وتراوە: نانی ئاغایان بۆ نۆکەران منەتی نییه.[1]