نە توتنی جێ میز نە کچی دایک حیز
لە کوردەوارییدا ئەوانەی ئەزموونی کشتوکاڵی و وەرزێرییان هەیە دەزانن کە میزی ئاژەڵی وەکوو بزن و مەڕ زەوی زۆر بە پیت دەکات و پڕ دەبێت لە یۆریا هەر بەروبوومێکی لێ بڕوانی زۆر پێویستی بە ئاو دەبێت و لە کۆتایشدا هەر بنە ڕووەکەکە دەڕزێت و بەرگەی زۆر ئاوی و بێ ئاوی ناگرێت، ئەو کیژ و کچەشی کە دایکی حیز و ماڵانگەڕ بێت کچی باشی لێ هەڵناکەوێت، چونکە کوردەواری پێی وایە کچان تەشی دایکیان دەڕێسنەوە بۆیە لە سنووری #هەولێر#ێ وتراوە: نە توتنی جێ میز نە کچی دایک حیز.[1]