یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق ئامادەکاری بۆ دەستپێکی یارییەکانی خولی بێچووە شێرانی یانەکانی ئێراق دەکات و لەو نێوەندەشدا تیمەکان بەسەر دەکاتەوە و پشکنین بۆ تەمەنەکانی یاریزانان ئەنجام دەدات.
ڕۆژی هەینی #25-10-2024# لەسەر یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەکەیان #وسام محەمەد بازگ# سەرپەرشتیاری گشتی تیمەکانی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە پێشوازی کرد لە ئەندامانی لیژنەی پشکنین لە یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق.
ئەمە و دوایی بینینی تەواوی یاریزانانی تیمەکەی یانەی پێشمەرگە ئەندامانی لیژنەی ناوبراو واژۆی پەسەندیان لەسەر تیمەکە کرد.
بڕیارە لە ئاییندەیەکی نزیکدا یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق وادەی دەستپێکی یارییەکانی ئەو خولە ڕابگەیەنێت کە پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی ئەو تەمەنە، تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە بوو.[1]