لە پای هاوکارییە بەردەوامەکانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بۆ تیم و یانە جیاوازەکانی کوردستان و ئێراق و لەنێویاندا یانەی تیجارەی بەغدا، یانەی ناوبراو قەڵغانی ڕێزلێنان دەبەخشنە یانەی وەرزشی پێشمەرگە
دوای ئەنجام دانی کەمپێکی مەشقی لەسەر یاریگەی فەرماندەیی و ئەنجام دانی یاری دۆستانە لە بەرانبەر تیمی سێبەری یانەی پێشمەرگە و بە مەبەستی ئاڕاستە کردنی سوپاس و پێزانینی یانەکەیان بەڕێز (حسێن حەیدەر) سەرپەرشتیاری تیمی یەکەمی تۆپی پێی یانەی تیجارە قەڵغانی ڕێزلێنانی یانەکەیانی بەخشییە #وسام محەمەد بازگ# ئەندامی دەستەی کارگێڕی و سەرپەرشتیاری گشتی تیمەکانی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە.
ئەمە و سەرپەرشتیاری تیمی تۆپی پێی یانەی تیجارە پێزانینی بەڕێز (حەیدەر نووری) سەرۆکی یانەکەیانی گەیاندە یانەی پێشمەرگە لە پای هاوکارییە بەردەوامەکانیان بۆ یانەکەیان و ئەو خزمەتەی یانەی پێشمەرگەیان بەرز نرخاند لە دابین کردنی یاریگە و تەواوی هاوکارییەکانی یانەکەیان بۆیان.
پاشان وسام محەمەد بازگ ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی پێشمەرگە وتی، یانەی پێشمەرگە جیاوازی لەنێوان یانەکان ناکات و دەمانەوێت هەمووان بە یەک دەست وەرزشی وڵات بەرەو پێش ببەین.
هەروەک ناوبراو ئاماژەی پێکرد کە وتەیەکی جێگری سەرۆکی یانە بە بیر دێنینەوە کە یانەی پێشمەرگە هیی هەمووانە و بۆ هەمووانە و دەرگامان کراوەیە بۆ تەواوی چالاکییە جۆراوجۆرەکان لە وەرزشە جیاوازەکان و بۆ داهاتووش بە هەمان گیانی وەرزشیییەوە کار دەکەین.[1]