قوتابخانەی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# هیوای دواڕۆژی شارێک بەردەوامە لە ئەنجام دانی چالاکییەکانی و لەو چوارچێوەیەشدا و بە مەبەستی ئەنجام دانی دوو یاری دۆستانە تیمی خونچەکانی قوتابخانەی یانەکە ڕووی کردە شارۆچکەی قەڵادزێ.
ئەمە و سەبارەت بە ئەنجام دانی ئەو گەشتەیان م. #فریا حەمە حەمە ساڵح# سەرپەرشتیاری قوتابخانەی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، چالاکییەکانمان وەک قوتابخانەی یانەی پێشمەرگە بەردەوامە و دەمانەوێت یاریزانانمان لە برەودان و بەرەوپێشچوونی تواناکانیان نەوەستن و پەرەیان پێدەدەین تا بۆ خولە فەرمییەکان ئامادەبن.
هەروەک ناوبراو ئاماژەی پێکرد کە بە مەبەستی ئەنجام دانی دوو یاری دۆستانە لە دەرەوەی یاریگەکانیان ڕوویان لە شارۆچکەی قەڵادزێ کردووە و لە یەکەم یاریشیان کە سەر لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە #30-10-2024# ئەنجامیان داوە توانیویانە سەرکەوتووبن بە ئەنجامی 4-2 گۆڵ. لە دوا وتەی فریا حەمە حەمە ساڵح وتی لە ڕۆژی هەینی #01-11-2024#دووەم یاری و دوا یاریمان لەسەر یاریگەی شارەدێی #سەنگەسەر# ئەنجام دەدەین و بەوەش کۆتایی بەو گەشتە وەرزشییەمان دێنین کە بۆ تەمەنەکانی 2013 -2014 ڕێکمان خستبوو.[1]