پاش سەرکەوتنە بەنرخەکەی لە جەولەی سێیەمی یارییەکانی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق بەدەستیان هێنا، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە #04-11-2024# و لەنێو بارەگەی سەرەکی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بەڕێز حاکم #مەحمود ئەحمەد موڕاد# جێگری سەرۆکی یانە بە ئامادەبوونی #وسام محەمەد بازگ# سەرپەرشتیاری گشتی تیمەکانی تۆپی پێ، پێشوازی کرد لە ستافی مەشقی تیمی تۆپی پێی پێشکەوتوانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و هەروەک پیرۆزبایی یەکەم سەرکەوتنی لە خولی نایابی ئێراق لێکردن و دووپاتی کردەوە کە یانەکەیان پاڵپشتی لە دەستەی سەرپەرشتیار و ڕاهێنەران دەکات و هاوکاری تەواوی تیمی تۆپی پێ دەبن تا لەسەر ڕێچکەی سەرکەوتنەکان بۆ داهاتوو بەردەوامبن.
پاشان وسام محەمەد بازگ سەرپەرشتیاری تیمەکانی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە سوپاسی پاڵپشتێکانی جێگری سەرۆکی یانەی کرد کە لە نزیکەوە هاوکارە و بە شێوەیەکی مەیدانی لەگەڵ تیمەکەیە و بەردەوام لە نزیکەوە چاودێریان دەکات تا پێکەوە بتوانن لەم وەرزەدا ڕوویەکی جوانی وەرزشی پیشانی هاندەران بدەن و بگەن بەو خەونەی چەندین ساڵە پلانی بۆ دادەنێن.[1]