بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی توانا جەستەی و هونەرییەکانی یاریزانانی تیمی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# دەستەیەک لە توێژەرانی ئەو بوارە کە پێک هاتبوون لە (م. ڕزگار بایز، پ.#نازم جەبار#، د. ئاوات ئەحمەد، د. بەختیار عەلى) لەسەر یاریگەی یانەی پێشمەرگە توێژینەوەیەکیان لەسەر تەواوی یاریزانانی ئەو تیمە ئەنجام دا کە خۆی لە (الرشاقه، سرعه، تهدیف، قبضة) دەبینییەوە.
ئەمە و لەو توێژینەوەیەدا دەستەی سەرپەرشتیاران بەوردی و بە شێوازی کات گرتن تواناکانی یاریزانانیان هەڵسەنگاند ئەوەش وەک ئامادەکاریان بۆ خولی نایابی یانەکانی ئێراق.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 21 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!