لە چوارچێوەی یارییە دۆستانەکانیدا وەک ئامادەکارییەک بۆ پێشبڕکێکانی خولی سێبەری یانەکانی ئێراق، تیپی تۆپی سێبەری یانەی وەرزشی پێشمەرگە سەرکەوتنێکی گرنگی بەسەر تیپی یەکەمی #یانەی وەرزشی کۆیە# بەدەستهێنا بە دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێک ئەوەش لە یارییەکی دۆستانە کە لەسەر یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بەڕێوەچوو.
گۆڵەکانی تیمی تۆپی پێی سێبەری یانەی پێشمەرگە لەلایەن هەردوو یاریزان (مستەفا عودەی و خۆژی شکور)ەوە تۆمار کران و بەوەش پێشمەرگەکان پلانی نوێ بۆ یارییەکانی ئەو خولە دادەنێن کە لە ئاییندەیەکی نزیکدا دەست پێدەکات.[1]