یەکێتی ناوەندی بەرز کردنەوەی قورسایی ئێراق لە شاری #هەولێر# کۆتایی بە پێشبڕکێکانی پاڵەوانێتی بەرز کردنەوەی قورسای کچانی ئێراق هێنا ئەوەش دوای ڕکابەرییەکی بەهێزی یانە بەشدارەکان.
لەو پاڵەوانێتییەدا کچانی یانەی پێشمەرگە دوای پیشان دانی ئاستێکی بەرز توانیان بە 449 خاڵ پلەی دووەم بەدەست بهێنن و هەرچی #یانەی وەرزشی هەندرێن# بوو بە 771 خاڵ یەکەم و کچانی یانەی زانکۆ بە 272 خاڵ سێیەم بوون.
جێگەی باسە ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتی بەرز کردنەوەی قورسای کچانی ئێراق لەژێر چاودێری لیژنەی ئۆڵۆمپی ئێراق و بەسەرپەرشتی یەکێتی بەرز کردنەوەی قورسای ئێراق بەڕێوەچوو.[1]