بڕیار بوو لە ڕێکەوتی #16-11-2024# یارییەکانی خولی خوار 21 ساڵی یانەکانی ئێراق بە بەشداری 38 یانە کە دابەشی سەر پێنج کۆمەڵە کرابوون دەست پێبکات.
ئەمە و دوای بڕیارێکی لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق یارییەکانی دەستپێکی ئەو خولە بۆ ڕێکەوتی #27-11-2024# دواخرا و هەروەک بڕیار درا کە بە هەمان میکانیزمی بڕیار لێدراو لە ڕێنماییەکان یارییەکانی خولەکە ئەنجام بدرێن.
ئەمە و لە یەکەم یاری خۆی تیمی خوار 21 ساڵی یانەی پێشمەرگە لە بەرانبەر هاوشارەکەی #یانەی وەرزشی نەورۆز# یاری دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش بە شێوەیەکی چڕ ئامادەکارییەکانی ئەنجام دەدات.
هەرچی بڕیارەکانی لیژنەی پێشبڕکێکانی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراقە سەبارەت بە خولی خوار 21 ساڵی یانەکانی ئێراق بەم شێوەیەیە:
کۆبوونەوەی هونەری خولی خوار 21 ساڵی ئێراق بۆ وەرزی 2024-2025 ئەنجام درا و پێشمەرگە لە کۆمەڵەی چوارەم یاری دەکات.
بڕیارەکانی دەستپێکی خولەکە تا کۆتایی بەم شێوەیە دەبێت.
خولەکە بە بەشداری 38 یانە بەڕێوەدەچێت و بەسەر 5 کۆمەڵەدا دابەشکراون.
خولەکە بە 3 قۆناغ بەڕێوەدەچێت و هەر یانەیەک 18 یاری ئەنجام دەدات بە قۆناغی هاتن و چوون وە هەروەها قۆناغی سێیەم بە تیروپشک یاریگا دیاری دەکرێت.
لە هەر کۆمەڵەیەک 6 یانە بۆ قۆناغی داهاتوو سەردەکەوێت لەگەڵ باشترین دوو حەوتەم.
لە هەر کۆمەڵەیەک یانەکانی یەکەم تا سێیەم و باشترین 3 چوارەم بۆ ساڵی داهاتوو لە ڕیزی یانە پلە یەکەکان یاری دەکەن بۆ خولی خوار 21 ساڵ.
یانەکانی تر کە لە پلەکانی خوارەوەن ساڵی داهاتوو لە خولی پلە دوو یاری دەکەن بۆ خوار 21 ساڵ.
لە قۆناغی دووەمدا یانەکان دەبن بە 32 یانە و بە سیستەمی یەک دۆڕان یاری ئەنجام دەدرێت و دیاریکردنی یاریگا بەپێی تیروپشک دەبێت.
لە قۆناغی کۆتاییدا بۆ یاری پێش کۆتایی و کۆتایی لە شاری #بەغدا# بەڕێوەدەچێت.[1]