یارییەکانی جەولەی دووەمی خولی خوار 21 ساڵانی یانەکانی ئێراق بە کۆتاهاتن و لەو جەولەیەدا، تیمی تۆپی پێی خوار 21 ساڵانی یانەی پێشمەرگە توانیان سەرکەوتنێکی گرنگ بەدەست بهێنن و لە دەرەوەی یاریگەکەیان و لە خاکی #دهۆک#ی ڕەنگینەوە بە سێ خاڵی ئاڵتونی یەوە گەڕانەوە ئەوەش دوای بردنەوەیان لە تیمی تۆپی پێی یانەی دهۆک بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام.
پێشمەرگەکان لەو یارییەیاندا بە ئاستێکی بەرز بینران و هەردوو یاریزان (خۆژی شوکر و حیدەر وسام) لە خولەکەکانی 44 و 73 توانیان ئەو دوو گۆڵە تۆمار بکەن کە پێشمەرگەکانی کردە خاوەن 3 خاڵی گرنگی جەولەکە.
ئەمە و لە هەمان ڕۆژ 17 یاری دیکە بەڕێوەچوو تێیدا (حدود، کارەبا، الحسین، الزەورا، دیالی، نەجەف، تەڵەبە، قوە جەویە، قاسم، نەورۆز، غەراف، ناسریە و نەفت بەسرە) توانیان بە سەرکەوتن شادبن و تەواوی ئەنجامەکانیش بەم شێوەیە بوون.[1]