وەک کەڵەکی سەر ئاوێ
کەڵەک: هاوشێوەی بەلەمە لە کۆندا لە جەڕاب کە لە پێستەی ئاژەڵان بەتایبەت بزن درووستکراوە پڕ فوو و با دەکران وەکوو میزەلان و بالۆن و مەشکە و جوپ بە بەن و داوە وە لەژێر کۆمەڵێک دەستەداری ڕایەڵکراودا تووند و شەتەک دەدران، کەلوپەلی و مرۆڤی پێ دەگوازراییەوە لەناو ئاو و ڕووباراندا، ئەو کەڵەکانەی لەسەر ئاوەکاندا بوون بە گوێرەی خورتی و تەوژمی ئاو هەر ڕۆژەی دەچوونە شوێنێکەوە و جێگیر و ڕاوەستاو نەبوون، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و ئەگەر کارێک جێگەی متمانە نەبێت و هەر ڕۆژەی بە جۆرێک بێت کوردەواری دەڵێت: وەک کەڵەکی سەر ئاوێیە.[1]