وەک نیسکێنەیە
دانەوێلەی نیسک یەکێکە لە دانەوێڵە سەرەکییەکانی گوندنشینانی کوردستان زوو دەکرێتە چێشت و بەتایبەتیش بەیانیان زۆرتر لە چێشتخانەکاندا دەفرۆشرێت و کڕیاری زۆرە، خاسییەتی ئەو دانەوێڵەیە ئەوەیە لە کاتی کوڵاندا زووزوو هەڵدەچێت، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک زوو تووڕە بێت و هەڵبچێت دەوترێت: وەک نیسکێنەیە.[1]