گۆڤارێکی ئەدەبی وەرزییە #کۆمەڵگای پەروەردەیی مارگرێت# دەری دەکات.
ژمارە 1ی ئەم گۆڤارە لە دووتوێی 200 لاپەڕەدا بە سپۆنسەری دارایی دکتۆر #تەها ڕەسوڵ# و وەک یەکێک لە بەرهەمەکانی پەیمانگای مارگرێت بڵاو کرایەوە.
#شاخەوان سدیق#، نووسەر و ڕۆژنامەنووسی ئەدەبی سەرنووسەری گۆڤارەکەیە و ئومێد محەمەد کاری هونەری و دیزاین بۆ گۆڤاری وانەر ئەنجام دەدات.
گۆڤارەکە گرنگی بە بوارەکانی (لێکۆڵینەوە و نووسین و دیداری ئەدەبی و هۆنراوە و چیرۆک و ڕەخنەیی ئەدەبی) جگە لەوانەش گۆڤارەکە گرنگی بە ھونەرەکانی (شێوەکاری و مۆسیقا و شانۆ و دراما و سینەما) دەدات. [1]