گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی #سەرقەڵا#، شارۆچکەی #کفری#، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان. لە ساڵی 1988 دا، لە قۆناغی (ئەنفالی سێ) دا، بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #سێگردان#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #وەلی هەیەر# لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #ملەسوور#، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #درۆزنەی بچووک#. [1]