گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی #سەرقەڵا#، شارۆچکەی #کفری#، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان. لە ساڵی 1988 دا، لە قۆناغی (ئەنفالی سێ) دا، بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
=KTML_Bold=ناوی سەید جەژنی لەچییەوە هاتووە=KTML_End=
سەید جەژنی ناوی پیاوێکە کەسەید بوەو پێی وتراوە سەید جەژنی ئەم سەیدە لە سەردەمی خەلیفە هارون ڕەشید واتا کاتی سەید قڕانەکە لەزێدی خۆی هەڵهاتووە و لێرە گیرساوەتەوە ئیرەش هەربە ناوی ئەو پیاوەوە ناو نراوە واتا مێژوی تازەی دە گەڕێتەوە بۆ سەر دەمی خەلیفە هارون ڕەشید بەڵام بەپێی شوێنەوارە کانی مێژوەکەی زۆر لەو سەردەمە کۆنترە.
لە باکوورە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #فەتاح هۆمەر#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #ئیبراهیم خان# لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #تورانی شێخ سەلام#، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #شەرەف خان#. [1]