گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی #سەرقەڵا#، شارۆچکەی #کفری#، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان. لە ساڵی 1988 دا، لە قۆناغی (ئەنفالی سێ) دا، بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
لە باکوورە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #بەکرەشەل#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #ئیبراهیم خان#، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #سەی جەژنی#، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #گۆبان عەرەب#. [1]