گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی #سەرقەڵا#، شارۆچکەی #کفری#، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان. لە ساڵی 1988 دا، لە قۆناغی (ئەنفالی سێ) دا، بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
کەواچەرموو وشەیەکی لێکدراوە، (کەوا+چەرموو)، کەوا: باڵاپۆشی ئاودامانی پیاوانە. چەرموو: سپی. دوو ڕاوبۆچوون هەیە لەسەر ناوی گوندەکە:
کاتی خۆی یەکەم جار کەئاوەدانکراوەتەوەکەسێک بووە کەواو سەڵتەی لەبەربووە کەواو سەڵتەکەی سپی بووە (لە ناوچەی گەرمیان بەزۆری لەکۆندا بە سپی وتراوە چەرموو) بەو کەسەیان وتووە کەواچەرموو تا ناوەکەش بەسەر گوندەکەدا چەسپیووە پێیان وتووە (ئاوایی پیاوە کەواچەرموو)ەکە.
شوێنێک ھەیە لە باکووری گوندەکە زەوییەکە شۆرەکاتی زۆرە و زەوییەکە سپییە لەکۆندا تەنانەت لە ئێستاش بە سەروو یا بە باکوور دەڵێن (کەوانە) بۆیە بە گوندەکە وتراوە (ئاوای کەوانەچەرموو)
دواتر وردەوردە گۆڕانکاری بەسەر ناوەکەدا هاتووە بووە بە کەواچەرموو.
لە باکوورە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #تورانی شێخ سەلام# و #شۆراو#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندیی #کارێزی حەمەکەیفە# و #سەیدە#، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #سەیدخدر#، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #میل قاسم# و باکووری ڕۆژاوا گوندی #حەسیرە#. [1]