ڕێبوار نووری جێگری یەکەمی سەرۆکی یەکێتی ناوەندی بالەی ئێراق زانیاری تەواو لەسەر خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق بۆ پێشمەرگە سپۆرت ئاشکرا دەکات.
پاش کۆبوونەوە هونەرییەکەی یەکێتی ناوەندی بالەی ئێراق کە لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو، شێوازی بەڕێوەچوونی یارییەکانی وەرزی 2024 -2025ی خولەکە دیاری کرا.
سەبارەت بە ئەنجام دانی یارییەکان ڕێبوار نووری جێگری یەکەمی سەرۆکی یەکێتی ناوەندی بالەی ئێراق تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت زانیاری زیاتری پێداین و وتی، لەم وەرزەدا پلانەکان بۆ برەودان و بەرەوپێشچوونی یاری بالە پەیڕە و دەکرێت کە دەبێتە پلانی درێژخایەنی یەکێتی بالەی ئێراق.
هەروەک ناوبراو ئاماژەی پێدا کە لە ڕێکەوتی #07-12-2024# تا #11-12-2024# یارییەکانی کۆبوونەوەی یەکەم ئەنجام دەدرێت و شاری #سلێمانی# و یانەی پێشمەرگە میوانداری یارییەکانی کۆمەڵەکەیان دەبن.
=KTML_Bold=تیمی بالەی یانەی پێشمەرگە لە کۆمەڵەی دووەم یاری دەکات=KTML_End=.
نووری ئەوەشی ئاشکرا کرد کە 13 یانە بەشدارە و یانەکان دابەشی سەر سێ کۆمەڵە کراون کە کۆمەڵەکانی یەکەم و سێیەم لە 4 تیم پێک دێن و کۆمەڵەی دووەم لە پێنج تیم پێک دێت کە لەو کۆمەڵەیەدا پێشمەرگە سەرکردەیە و میواندارە لەنێو هۆڵە ڕەنگینەکەیدا و یارییەکانی کۆمەڵەی یەکەمیش لەنێو هۆڵی کوفە لە شاری نەجەف ئەنجام دەدرێن و هەرچی یارییەکانی کۆمەڵەی سێیەم دەبێت لە شاری #بەغدا# و لەنێو هۆڵی سەناعەیە.
هەروەک جێگری سەرۆکی یەکێتی بالەی ئێراق وتی، لە پاش ئەو کۆبوونەوەیە و لە هەمان مانگدا کۆبوونەوەی دووەمی یارییەکان بەڕێوە دەچن و دواتر و لە هەر کۆمەڵەیەک 2 تیم دەگاتە یارییەکانی قۆناغی داهاتوو کە ژمارەیان دەبێتە 6 تیم وە بۆ تەواوکاری ئەو 8 تیمەی بڕیاری لێدراوە سێ یانەی خاوەن پلەکانی سێیەمی ڕیزبەندی هەر سێ کۆمەڵەکە لە خولێکی سێ ڕۆژە بەیەک دەگەیەنین و دوو تیمیان دەگەیەنینە لای ئەو شەش تیمەی سەرکەوتوون و ژمارەیان دەبێتە 8 یانە و تیم.
ڕێبوار نووری وتیشی یارییەکانی قۆناغی هەشت تیمی بە شێوازی چوون و هاتن بەڕێوە دەچێت واتە تیمەکان لەم وەرزەدا زۆرترین یاری ئەنجام دەدەن ئەوەش بۆ بەهێزتر بوونی یاری بالەیە لە تەواوی یانەکان و درووست بوونی پێگەیەکی بەهێزی یارییەکەیە لە وڵاتدا.
سەبارەت بە یاریزانی پیشەگەر جێگری سەرۆکی یەکێتی بالەی ئێراق ئاماژەی بەوەدا کە هەر تیمێک دەتوانێت بە 2 پیشەگەر بەشداری بکات کە یەک یاریزانی بە سەرەکی یاری دەکات و یەک یاریزانی یەدەگ دەبێت جگە لەوەی دەبێت یانەکان یاریزانی تەمەن 17 ساڵ واتە تازەپێگەیشتوو لە خولەکە و یارییەکان بەشداری پێبکەن.[1]