گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی #سەرقەڵا#، شارۆچکەی #کفری#، ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای #سلێمانی#، باشووری کوردستان. لە ساڵی 1988 دا، لە قۆناغی (ئەنفالی سێ) دا، بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتووە.
=KTML_Bold=مێژوو=KTML_End=
هۆمەربل یاخود ئۆمەربل ناوى هۆزێکى دیارى کوردستانە لە گەرمیان و دەشتى #هەولێر# و ناوچەى گۆرانەتى (#بەردەڕەش# ) و لە شارۆچکەى#شێخان# گوندى گلەشین و بەرازى و پەپەی و نێچەیی و محەمەد ڕەشان . لە #کەندێناوە# ى هەولێر (شارۆچکەى #مەخموور# ) لە چەند گوندێکدا دەژین وەک: گوندى (گردەپان و موحسناوە و گردەشینە (دیبەگە) و عاڵڵا (گوجیلان) و شۆڕیجە و و خورمەلە. لە دەشتى بەڕانەتىش لە گوندى گردەچاڵ).
لە باکوورە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی #چوارشاخی سەروو#، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی #گۆبان عەرەب#، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ گوندی #کانی ماران (سەرقەڵا)#، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی #بەلەکەی گەورە#. [1]