شارەدێی ئاوەسپی یەکێکە لە شارەدێیەکانی شارۆچکەی #کفری# لە ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای #سلێمانی# لە ھەرێمی کوردستان لە ئێراق. ناوەندەکەی شارەدێی گوندی #خان ڕۆستەم# ە.
=KTML_Bold=ناو=KTML_End=
ناوی ئەم شارەدێیە لە چەمی ئاوەسپییەوە وەرگیراوە کە بە ناوەندی ئەم شارەدێیەدا تێپەڕ دەبێت، کە سەرچاوەی ئەم چەمە لە ڕۆژھەڵاتی چیای ئاچداغە.
وشەی ئاوەسپی: وشەیەکی لێکدراوە لە دوو وشەی (ئاو + سپی) پێکھاتووە، سەرچاوەکەی لە چەند چاوگێکەوەیە، کە ھەریەکەیان تام و بۆن و ڕەنگی تایبەتمەندی خۆی ھەیە. لە گوندی دەرزیلە لە شارەدێی سەنگاو لە چیای ئاچداغ یەکدەگرن. بە ھۆی پێکھاتەی کیمیایی خاکەکەی کاتێک ئاوەکە ھەڵدەقوڵێ ڕەنگەکەی دەبێتە سپی، ئیتر بەو ھۆکارە ناونراوە ئاوەسپی.[4]
=KTML_Bold=ڕووبەر=KTML_End=
• شارەدێ 624 کیلۆمەتری چوارگۆشە (241 میلی چوارگۆشە)
بەرزایی 448 مەتر (1٬470 پێ)
بەرزترین بەرزایی 745 مەتر (2٬444 پێ)
نزمترین بەرزایی 364 مەتر (1٬194 پێ)
=KTML_Bold=جوگرافیا=KTML_End=
شارەدێی ئاوەسپی ھاوسنوورە لەگەڵ:
لە باکوورەوە شارەدێی #سەنگاو#.
لە باشوورەوە شارەدێی#سەرقەڵا -کفری# و شارەدێی #ڕزگاری -سموود# .
لە ڕۆژھەڵاتەوە شارەدێی #شێخ تەویل# و شارەدێی ڕزگاری و شارەدێی #پێباز# .
لە ڕۆژاواوە شارەدێی #قادرکەرەم# و شارەدێی #نەوجول#.
=KTML_Bold=ڕووبەر=KTML_End=
ڕووبەری ئەم شارەدێیە (624کم2)یە لە (3٫1٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (22٫3٪) شارۆچکەی کفری پێکدەھێنێت.
=KTML_Bold=دانیشتووان=KTML_End=
دانیشتووانی ئەم شارەدێیە کورد، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2020 دانیشتووانی ئەم شارەدێیە (1، 318)کەسە.[7]
لە ڕووی دانیشتووانەوە لەسەر ئاستی (پێنجەم)ە لە پێنج شارەدێی شارۆچکەی کفری.
=KTML_Bold=مێژوو=KTML_End=
شارەدێی ئاوەسپی مێژوویەکی کۆنی نییە لە #02-03-2005# دا بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان درووستکرا، بە دابڕانی (35 گوند و کەرت) لە شارەدێی قادرکەرەم و شارەدێی ڕزگاری و شارەدێی سەنگاو.
لە سەردەمی عوسمانیدا کەرت و گوندەکانی ئەم شارەدێیە سەربە شارۆچکەی #زەنگەنە# بووە لە لیوای سلێمانی، لە سەردەمی پاشایەتیدا خراوەتە سەر شارۆچکەی #داقووق# لە پارێزگای #کەرکووک# ، دواتر سەربە شارەدێی قادرکەرەم بووە و دوای درووستکردنی شارۆچکەی #دووزخورماتوو# ، لە ڕووی ئیدارییەوە ھاتوونەتە سەر پارێزگای سەڵاحەددین، لە ساڵی 2005ەوە بووەتە شارەدێ لە شارۆچکەی کفری لە پارێزگای سلێمانی.
دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی ئێراق لەلایەن ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانییەوە لە ساڵی 2003دا، جارێکی تر گەرمیان کە شارۆچکەی #کەلار# ناوەندەکەیەتی تووشی بۆشاییەکی کارگێڕی ھات، ئەوەش بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی پارێزگای کەرکووک لە #دەربەندیخان، # بۆ چارەسەرکردنی ئەو بۆشاییە ئیدارییەش ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بڕیارێک لە ڕۆژی #06-08-2006# ئیدارەی گەرمیانی پێکھێنا کە ناوەندەکەی لە شارۆچکەی کەلار دانراوە، ھەروەھا لە پێناو کاراکردنی ئیدارەکە و فراوانکردنی دەسەڵاتە کاڕگێڕییەکانی، حکومەتی ھەرێم لە ساڵی 2008 بڕیاریدا ئیدارەی گەرمیان ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری ھەرێم مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و لەو ڕووەشەوە دەسەڵاتی پارێزگار بە خشراوەتە سەرپەرشتیاری ئیدارەکە. [1]