هاوین بەڕەی فەقیرە
وتراویشە: بۆیە هاوینم پێ خۆشە کەس نارێ گونت داپۆشه، خەڵکی هەژار و نەدار کە جلوبەرگی پۆشتەیان پێ دابین نەکراوە، وەرزی هاوینیان پێ خۆشتربووە وەکوو لە زستان، چونکە لە هاویندا نەسۆپای دار و سووتەمەنی نە قەمسەڵە و کورتەک و نوێنی وەکوو بەڕە و جاجم و لێفە و لبادیان گەرەک بووە، نە پێویستیان بە کەندو و زەخیرەی پڕ بووە، بە میوە و بەرهەمی هاوینە تێر دەبوون و هەر کاتێک بخەوتنایە لە سێبەری بنە دارێک دەخەوتن و ئەگەر پۆشتە و پەرداخیش نەبوونایە سەرمایان نابوو و ...تاد، لەبەر ئەمانەیە لە سنووری #هەولێر#ێ وتراوە: هاوین بەڕەی فەقیرە.[1]