هەر کەس بە ڕبەی خۆی دەپیوێت
وتراویشە: هەر گوێزی لە هەمبانەی خۆی دەژمێرێت، ڕبە: پێوەرێکە بۆ دانەوێڵە درووستکراوە وەکوو دەفر وایە، لە کۆندا لە دار درووستکراوە بەو دواییانە لە چینکۆ و پلێت و تەنەکەش درووستکراوە، ڕبە هەبوو نۆ کیلۆی دانەوێڵە دەگرت هەبوو دوازدە کیلۆی دەگرت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک هەر بەخواستی خۆی کارێک بکات و حساب بۆ بیروبۆچونی خەڵکی و دەوروبەرەکەی نەکات بەتەوسەوە دەوترێت: هەر بەڕبەی خۆی دەپیوێت.[1]