هەر دەکرێتە تەنگە دەبێتەوە پاڵوو
وتراویشە: هەر دەکرێتە بن زگ دەبێتەوە بن پاڵوو، تەنگەی کەرێ ورگییەتی کە بێ هۆڕمۆن و ڕژێن و پاشەڕۆیە لە ڕووکاری دەرەوەیدا بەڵام پاڵوو بن کلکییەتی کە دەرچەی زێ و کۆمی لێیە هەم میزەڕۆیە و هەمیش شوێن وڕێکەی پاشەڕۆی تەرس و قەرسەقوڵه، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک ڕێزی لێ بگیرێت شوێن و پایەکی بۆ دابنرێت لەناو خەڵکییدا بەڵام ئەو لەو ئاستە نەبێت و بچێتە شوێنێکی خراپتر و کەمتر و کاری نابەجێ بکات دەوروبەرەکەی بە نیگەرانییەوە دەڵێن: هەر دەکرێتە تەنگە دەبێتەوە پاڵوو. [1]