هەگبەی خەڵک برسێتی ناشکێنێ
لەو ئیدیۆمەدا باس لەوە دەکات ئەگەر هەگبەی خۆت پڕ نەبێت ئەوا هەگبەی ئەوانی تر هیچ سوودێک بە تۆ ناگەیەنێت، هەگبە: تورەگە، کۆڵەپشت و کەشکۆڵ و...تاد، لە کوردەوارییدا هەگبەی پڕی خەڵکی کراوە بە ئیدیۆم و بەکاردەهێنرێت وەکوو ئامۆژگاری و ڕێنوێنی بۆ نەوەی نەوێ کە ئەگەر هەوڵدانی خۆت نەبێت چاوەڕێ مەکە کەس برسێتیت بشکێنێت بۆیە وتراوە: هەگبەی خەڵک برسێتی ناشکێنێ. [1]