ئاسمان ناڕوخێ
ئاسمانی پان و بەرین کە حەوت چینی هەیە و گەردوون و ڕاکێشگەکانی تێدایە، ئەوە فراوانی و گەورەیی ئاسمان کەوا وەکوو بنمیچ وایە بۆ زەوی کراوە بە ئیدیۆم و بۆ ئەنجامدانی کارێک و سەرگرتنی ئەو کارە بە ئاسایی دادەنرێت و لە شاری #سنە# دەوترێت: خۆ ئاسمان ناڕوخێ. [1]