دامەزراوەی بەرهەمهێنانی میدیایی (بی بی سی) بەریتانی، لیستی 100 کاریگەرترین ژنانی جیهانی بۆ ساڵی 2024دا بڵاوکردەوە.
لە لیستەکەدا هاتووە، ژنێکی کورد بە ناوی ژینا مودەڕس گورجی خەڵکی شاری سنە کە ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی کوردە لە لیستی 100 کاریگەرترین ژنانی جیهان لە ساڵی 2024دا ناوی هاتووە و بە یەکێک لە کاریگەرترین ژنانی ئەمساڵ دیاریکراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ساڵی 2019 ژینا مودەڕس گورجی ئەنجوومەنی ژنانی “ژیڤانۆ”ی دامەزراندووە، ئەم کۆمەڵەیە لە ڕێگەی پەروەردە، ناڕەزایی دەربڕین و هەوڵەکانی داکۆکیکردن بەرەنگاری توندوتیژی دژی ژنان دەبێتەوە.
دەشڵێن، لە سەرەتای دەستپێکردنی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” ژینا مودەڕس گورجی دوو جار دەستگیر کراوە و سەرەتا بە 21 ساڵ زیندانی سزا دراوە، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی دەوڵەت”، بەڵام ئێستا سزای دوو ساڵ و چوار مانگ لە زیندانی سنە بەسەردەبات.
[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=