تارە و باره
لە سنووری #هەولێر# و #کۆیە# دەنگی (ڵ) بە دەنگی (ڕ) گۆدەکرێت وەکوو: تاڵ=تار، تاڵ و تفت ئەوە تام و چەشتنە هەندێک جار کارێک بەزۆر دەسەپێنرێت و خەڵکانێک ناچارن ئەو تاڵی ئەو کارە بچێژن و لەگەڵ ئەوەشدا بارێکی قوورسە بەسەر شانیانەوە چونکە جێبەجێکردنی ئاسان نییە، بۆ ئەم حاڵەتە وتراوە: تارە و بارە.[1]