ئاهووی نەگیریاگ ئەوەخشێ
وتراویشە: ئاهووی نەگریاک فرەس، ماسی لە بەحرا دەژمێرێ، ئاهوو: مامز و کەژاڵ و ئاسکە، نەگیریاگ: بەگیراو و بەڕەڵڵا لەسرووشت، ئەوەخشێ: دەبەخشێت، دەکاتە دیاری، لە شاری #سنە# و دەوروبەری وەکوو ئیدیۆم ئەگەر کەسێک پیاوەتی بەشتێک بکات و ئەو شتە بەردەست نەبێت و وجودیشی نەبێت بەتەوسەوە پێی دەوترێت: ئاهووی نەگیریاگ ئەوەخشێ.[1]