ئەسپی جۆخوەر بووگه
ئەسپ وڵاغەبەرزەیەکی بەنرخە و بۆ سوارسوارێنێ و غاردان و لەشکرکێشی و دیاری و جوانی و پێداویستییەکانی مرۆڤ تا ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێت ئەو بایەخەی خۆی لەدەست نەداوە، ئەو ئەسپانەی بەغارنین و بۆ سوارسوارێنێ لەبار نەبن باریان پێ دەبەن و پێیان دەوترێت: بارگین، بارگیر، ئەسپ ئەگەر تێر جۆ بکرێت بۆ غارغارێنێ و سوارچاکی لەبار نابێت، ئەو کەسەی ئەسپەکەی خراپ بێت و بۆ پێشبڕکێ و دیاری و غارغارێن بەکەڵک نەیەت لە شاری #سنە# دەوترێت: ئەسپی جۆخوەر بووگه.[1]