بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی #سلێمانی#، یەکێکە لەو بەڕێوەبەرایەتیانەی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان، #وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان#ی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#ە. [1]
کاری بەڕێوەبەرایەتی: کتێبخانەی گشتی دامەزراوى ڕۆشنبیرى، پەروەردەیی، فێرکارى و زانیارییە، خزمەتگوزارییەکانی بێبەرانبەر پێشکەش دەکات، کتێبخانەی گشتی سەنتەری فێربوون، ڕۆشنبیرى و زانیارییە، خزمەتگوزارییەکانی کتێبخانەی گشتی (پیاوان، ژنان، منداڵان، خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان، کتێبخانەی ئەلیکترۆنی و خزمەتگوزاری دیجیتاڵ لەخۆدەگرێت)، لە ڕێگەی دابینکردنی نوێترین سەرچاوە و کتێب بۆ گشت کتێبخانە گشتییەکان، لەگەڵ کردنەوەی کتێبخانە گشتی نوێ لە هەر گەڕەکێک و گوندێک بەپێی توانا.
ناونیشانی بەڕێوەبەرایەتی: سلێمانی، شەقامی سالم، نزیک مۆزەخانە.
=KTML_Email_Begin=slemanylibrary@yahoo.com=KTML_Email_Between=slemanylibrary@yahoo.com=KTML_Email_End=