#شارا ئەکرەم عەبدوڵڵا# ناوبژیوانی نێودەوڵەتی تۆپی تێنسی سەرمێز.
لە وەرزشی تۆپی سەرمێز پارێزگای #سلێمانی# هەموو کات بەوە ناوی دەرکردووە کە لە یاری تۆپی تێنسی سەرمێز خاوەنی چەندین کچ و کوڕە یاریزانی بەتوانایە لەسەر ئاستی ئێراق خاوەن پێگەیەکی بەهێزن و کێبڕکێی بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە دەکەن، بەڵام لە بواری ناوبژیوانی یاری تێنسی سەرمێز ئەم شارە پێشەنگە لە بوونی ئافرەتی بەتوانا بۆ بەڕێوەبردنی یارییە نێودەوڵەتییەکان و دەیانەوێت لە ڕێگەی ئەم یارییەوە هەنگاوی گەورە بهاوێن بۆ بەرەوو جیهانی بوون و بەڕێوەبردنی پاڵەوانێتییە جیهانییەکان، یەکێک لە ئافرەتە بەتواناکانی شارەکە کە دەتوانین بڵێین تاکە ئافرەتی وەرزشکاری بواری ناوبژیوانی نێودەوڵەتییە لە شارەکە.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 16 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!