شوێن: #مەهاباد#
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: هەشتاکانی سەدەی نۆزدەیەم
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (1- موئمین بەگی(یەکشەوە) کوڕی فەیزوڵڵابەگی گەورەی نەوەی بوداق سوڵتانی فەرەمانڕەوای موکریان بووە، کە دەکاتە باپیرەگەورەی بنەماڵەی (شێرزاد، سەیاد، هومایون، بابان و شکارچی).
موئمین بەگ ژنبرای (قازی عەلی و میرزا ئەبولحەسەنی سەیفولقوزات و خاڵی شەهیدان #پێشەوا قازی محەمەد# و میرزا قاسم #سەدری قازی# و محەمەد حسێن خانی #سەیفی قازی# و باوکی شەهید (عەلی خان شێرزاد) و باپیری سەعید خان هومایون، کە موریدی شێخی بورهان بوووە، گڵکۆکەی لە نزیک مەزارەکەی شێخی بورهانە. )
2- خەلیل خانی داشالوجە، باپیری بنەماڵەی فارووقی دانیشوەر، مەتین)، کە دەبێتە باوکی شەهید (ئەحمەد خان فارووقی و شەهید محەمەد خان دانیشوەر و شەهید عەبدوڵڵا خان مەتین)، خانەدانی بنەماڵەی فەیزوڵڵا بەگی، خاڵوانی پێشەوا قازی محەمەد بوون. کە بنەماڵەکەیان لە ڕووخانی کۆماردا زیانێکی گەورەی گیانی و ماڵییان بەرکەوت، زۆرێک لە گەورەپیاوانیان لە #بۆکان# و #سەقز# شەهیدکران.
ناوی وێنەگر: (نەناسراو) [1]