یەکێتی ناوەندی بالەی ئێراق بە هاوکاری لقی یەکێتییەکەی و بە میوانداری یانەی پێشمەرگە و لەنێو هۆڵی شەهیدی ئەندازیار ئەحمەد قۆناغی یەکەمی یارییەکانی کۆمەڵەی دووەمی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراقی بە کۆتا هێنا.
لە کۆمەڵەی دووەم پێنج یانە بەشدار بوون کە بریتی بوون لە (پێشمەرگە، نەینەوا، ئەلنعمانییە ، ئەلمقدادیە و حەبانییە) تێیدا و لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی، تیمی بالەی یانەی پێشمەرگەی میواندار توانیان بە چوار سەرکەوتنی یەک لە دوای یەک 11 خاڵ بەدەست بهێنن و بە یەکەمی کۆمەڵەکەیان ئەو قۆناغە بە کۆتا بهێنن.
ئەمه و تیمی بالەی یانەی پێشمەرگە لە یەکەم یاری خۆی توانی بە ئەنجامی سێ سێتی یەکلایەنە لە یانەی نەینەوا بباتەوە و هەروەک حەبانییەشی بە هەمان ئەنجام تێپەڕاند، هەرچی لە بەرانبەر یانەی میقدادیە بوو توانی بە 3-2 سێت سەرکەوتنی بەسەر تۆمار بکات و لە دوا یاریشیدا و بە ئەنجامی 3-1 سێت لە تیمی بالەی یانەی ئەلنعمانییەی بردەوە و به و ئەنجامانەشی و بە کۆی 11 خاڵ توانی ببێتە پاڵەوانی قۆناغی یەکەمی یارییەکانی وەرزی (2024-2025)ی خولەکە.[1]