ناو: محەمەد
نازناو: حەمەی کەریم بەگ
ناوی باوک: کەریم بەگ مەحمود بەگ
ناوی دایک: ناجیی
ساڵی لەدایکبوون: 1952
ڕۆژی شەهیدبوون: 1988
شوێنی لەدایکبوون: گەڕەکی #کانێسکانی# شاری #سلێمانی#
شوێنی شەهیدبوون: سلێمانی
$ژیاننامە$
یەک لە بەگزادەکانی شاری سلێمانی بووە ناسراوە (حەمەی کەریم بەگ) ساڵی 1952 لە گەڕەکی کانێسکان لەدایکبووە، دوکانێکی خنجیلانەی بەرگدروویی بەناوی (بەرگدووری دیلان) لەشەقامی #مەولەوی# هەبووە، لە ڕێکەوتی #11-11-1985# لەلایەن ڕژێمی #بەعس#ەوە خۆی و دایکی (ناجیە خانی حەمە بەگی حەسەن بەگ) و سێ خوشکی (سروە ، ئاورنگ ، لاولاو) دەستگیر دەکرێن، دوای ئازاد کردنی خێزانەکەی، خۆی ڕەوانەی زیندانی (#ئەبوو غرێب#) دەکرێت دوای ئازار و ئەشکەنجە و پێدانی دەرمانی ژەهراوی ساڵی 1988 ئازادی دەکەن بەڵام دوای سێ مانگ لە ئازادکردنی کۆچی دوایی کردووە و شەهیدبووە. [1]