لە ئیدارەی سەربەخۆیی #سۆران# بڕیارە لە (#28-12-2024#) هەشتەمین پاڵەوانێتی کۆنفۆتای نێودەوڵەتی بە بەشداری ژمارەیەک لە یاریزانانی کوردی شارەکانی کوردستان و یاریزانانی هەریەک لە وڵاتانی ئێراق و ئێران و تورکیا و سووریا بەشداری کێبڕکێیەکانی ئەم هونەرە جەنگییە بکەن، ئەم پاڵەوانێتییە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییە و چەندین یاریزانی ئاست بەرز لە کێشە جیاوازەکان ڕووبەڕووی یەکتری دەبنەوە، ئەم پاڵەوانێتییە وەکوو ئیڤێنتێک بەڕێوەدەچێت لە بارەی ئامادەکاری یاریزانە کوردەکانیش #ڕاستی مەحمەد# یاریزانی کوردی ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: وەکوو یاریزانێکی کورد بەشداری ئەم پاڵەوانێتییە گرنگەی کۆنفۆتای نێودەوڵەتی دەکەم، وە ماوەی چوار مانگە لە مەشقی بەردەوامم بۆ ئەوەی بتوانم ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنم، چەندین یاریزانی ئاست بەرز بەشداری ئەو پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییە دەکات لەسەر ئاستی وڵاتانی دەوروبەر، منیش دەمەوێ وەکوو کوردێک ئاست و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنم و سەری خۆم و کوردستانیش بەرز بکەمەوە لەم پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 13 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!