ناو: ڕاستی
ناوی باوک: محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1998
شوێنی لەدایکبوون: #سۆران#
جۆری یاری: کۆنفۆ
یانە: #یانەی وەرزشی سۆران#
$ژیاننامە$
ڕاستی محەمەد یاریزانی کۆنفۆی یانەی وەرزشی سۆرانە، لە ساڵی 1998 لە سۆران لەدایکبووە، وا بڕیارە لە ڕێکەوتی (#28-12-2024# ) پاڵەوانێتییەکە دەستپێبکات لەزاری خۆیەوە وەکوو یاریزانێکی کورد بەشداری ئەم پاڵەوانێتییە گرنگەی کۆنفۆتای نێودەوڵەتی دەکەم، وە ماوەی چوار مانگە لە مەشقی بەردەوامم بۆ ئەوەی بتوانم ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنم، چەندین یاریزانی ئاستبەرز بەشداری ئەو پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییە دەکات لەسەر ئاستی وڵاتانی دەوروبەر، منیش دەمەوێت وەکوو کوردێک ئاست و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنم و سەری خۆم و کوردستانیش بەرز بکەمەوە لەم پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییە.[1]