کۆسار عوسمان
پەلەمانتارێکی دەم پارتی لە کۆبوونەوەی پەڕڵەماندا وێنەی دیدارێکی کۆنی تایبەت بە پرسی کورد بەرزدەکاتەوە کە تێیدا #مام جەلال# و #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# بەشدارن. وێنەکە و پرسی کورد بوونەتە ڕۆژەڤی پەڕڵەمانی تورکیا.
سرری ساک، پەڕڵەمانتاری دەم پارتی دەڵێت: دیدارەکە بە بڕیاری توروت ئۆزال، سەرۆککۆماری ئەو کاتی تورکیا بووە و لە شام بەڕێوەچوو.
سرری ساکک، باس لە دیدارەکە دەکات و دەڵێت: ساڵی 1993یە و ئێمە لە شام لە دیدارێکین. لەو دیدارەدا سەرۆککۆماری ئێراق، مام جەلال تاڵەبانی، بەڕێز ئۆجەلان و ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و گرنگی کورد هەن. ئێمە لەوێ بووین. بەڕێز ئۆجەلان وتی ئامادەی هەموو ئەرکێکم کە بکەوێتە سەر شانم و دەگەڕێمەوە. وتی من تورکیاییم و دەمەوێت کێشەکە لە تورکیا چارەسەر بکەم.
دوای 20 ساڵ لەو دیدارە، ساڵی 2013 ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری ئێستای تورکیا لەگەڵ عوسمان بایدەمیر، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئامەد کۆبوویەوە و هەناگای کردەیی لەو بابەتە دەستپێکرد کە توروت ئۆزال باسیکردبوو.
ئەردۆغان هەنگاوی کردەیی لەو بابەتە دەستپێکرد کە توروت ئۆزال، باسیکردبوو.
سرری ساکک لە پەڕڵەمان داوایێکی لە کەسایەتییە سیاسییەکانی وڵاتەکە کرد و وتی، بەڕێز ئەردۆغان، بەڕێز باخچەلی، بەڕێز ئۆزگور ئۆزەلیش بانگ بکەن. بەڕێز سەڵاحەدین دەمیرتاشین بانگ بکەن. تەواوی ئاشتیخوازان بانگ بکەن و وەرن ببنە ئازیزی ئەم وڵاتە.
لە دوای قسەکانی سری ساک، ئەرکان ئاکچای بریکاری فراکسیۆنی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) پشتگیریی لە قسەکانی دەم پارتی کرد و وتی، بانگەوازەکان جوانن! بەڵام گرنگە بانگەوازەکان نەخرێنە نێو گفتوگۆیەکی نابیستانە و پێویستە ئەو بانگەوازەمان وەڵام بدرێتەوە. دەستی تەوقە درێژکراوە و بانگەواز کراوە.
سەزایی تەمەللی، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتیش لەوبارەوە وتی، ئێمە هێشتا چاوەڕێی واڵاکردنی دەرگای ئیمراڵی دەکەین. هێشتا چاوەڕێی وەڵامی ئەو داواکارییەین کە پێشکەشمان کردووە. واتا ئەوەی ئێمەی خستووەتە ژووری چاوەڕوانییەوە، دەسەڵاتە.
ئەمانە لە کاتێکدان ڕۆژی چوارشەممە یەڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاند، لە کاتێکی گونجاودا وەڵامی داواکارییەکەی دەم پارتی بۆ دیداری ئۆجەلان دەدەنەوە.
سەرەڕای هەموو ناکۆکییەکان، ئامەد هەمیشە لە پێناوی ئاشتیدا پێشوازیی لە دەستپێشخەرییەکانی ئەنقەرە کردووە. [1]