دەردەدڵی #کەرکووک#
پێم دەڵێن قودسى کوردانە
کەی ئەمە ڕەواو ویژدانە
بۆ قودس لەمن پیرۆزتر بێت
ناوی لەمن ئازیزتر بێت
مێژووم پڕە لە سەروەری
خەبات لە دژی داگیرکەری
شاری ئەنفال و قوربانیم
داگیرکراو و زیندانیم
خاوەنەکانم دەرکران
هاوردە لە شوێنیان دانران
بۆ مێژووی من لە بیر دەکەن
ناو و نیشانم لێڵ دەکەن
بۆ وا ناوم کەم دەبینن
بە شوێنی تر دەم شوبهێنن
شاری پێکەوە ژیانم
پێشمەرگەیە پاسەوانم
فەرموودەی بارزانی جوانە
کەرکووک دڵی کوردستانە
ناوی نووسەر: #مەسرور بارزانی#. [1]